له ئه‌نده‌نووسیا "زو‌ل قه‌ڕنه‌ین" ده‌ستگیر كرا
به‌شداری له (2) ته‌قینه‌وه‌دا كردووه

K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی ئه‌نده‌نووسیا رایگه‌یاند، چه‌كدارێكیان به‌ناوی "زو‌ل قه‌ڕنه‌ین" ده‌ستگیر كردووه، كه ئه‌ندامێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی نزیك له رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌یه.
ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌نده‌نووسیا رایگه‌یاند، "به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رگری بكات، پۆلیسی دژه‌تیرۆر "زو‌ل قه‌ڕنه‌ین"ی ده‌ستگیركردووه، كه یه‌كێكه له هێرشكارانی بالی".
به پێی راپۆرتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ربه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، "زو‌ل قه‌ڕنه‌ین"، ناوی "ئاریس سومار سۆنۆ"یه.
"زو‌ل قه‌ڕنه‌ین" تۆمه‌تباره به درووستكردنی بۆمب، كه له‌هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ی هۆتێلی (جیه ده‌بلیو ماریوت)ی دورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری بالی به‌كارهاتووه، تێیدا (200) كه‌س بوونه‌ته قوربانی، له‌گه‌ڵ هۆتیلی (ریتز كارلتون) له جاكارتای پایته‌خت له ساڵی (2009)دا، تێیدا (9) كه‌سی دیكه بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
د.ی