بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر چەک هەڵگرتنی گشتیی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر باری نائاسایی و ئامادەباشی گشتیی راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 18ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، بەهۆی هەڕەشەکانەوە دۆخی نائاسایی و چەک هەڵگرتنی گشتیی راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هاووڵاتییان کراوە، بەتایبەت لە ناوچەکانی جەزیرە و کۆبانێ، ئامادەی رووبەڕووبوونەوەی هەر هێرشێک بن و جەخت کراوەتەوە: "ئێمە لەبەردەم جەنگی مان و نەمانداین، بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و ناسنامەمان، تاکە بژاردە لەبەردەمماندا بەرگریی میللییە."