کۆریای باشوور مووشەکە بەهێزەکەی جێگیر دەکات
سوپای کۆریای باشوور مووشەکی بالیستی جۆری 'هیونمۆ-5' بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشە دەرەکییەکان، جێگیر دەکات.
یەکشەممە، 18 کانوونی دووەم، 2026، ئاژانسی هەواڵی کۆریای باشوور 'یونهاب' لە زاری ئان جیو باک، وەزیری بەرگریی وڵاتەکەوە ڕایگەیاند "جێگیرکردنی ئەو مووشەکە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو هەڕەشە ئەتۆمییە دەرەکییانەیە کە لەوانەیە بکرێتە سەر وڵاتەکەمان."
مووشەکی بالیستیی 'هیونمۆ-5' کە لەبەر گەورەیی قەبارەکەی، نازناوی 'دڕندە'ی پێ دراوە، تایبەتە بە وێرانکردنی سەنگەر و دامەزراوە ژێر زەمینییەکان.
مووشەکەکە، بۆ یەکەم جار، لە ئاهەنگی ڕۆژی هێزەچەکدارەکانی کۆریای باشوور لە ساڵی 2023 نمایش کرا، بەڵام هێشتا وردەکارییە تەکنیکی و توانا تێکدەرەکانی ئاشکرا نەکراوە، ئەوەش لەبەر گرنگی و نهێنیی ڕۆڵی ستراتیجیی مووشەکەکە لە ڕووبەڕووبوونەوە سەربازییەکاندا.
پێشتر، ئان جیو باک، وەزیری بەرگریی کۆریای باشوور، داوای بەهێزکردنی توانای هێرشیی وڵاتەکەی کردبوو بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەڕەشەکانی کۆریای باکوور.