پەرلەمانتارێكی عێراق كۆچی دوایی كرد

كوردی شەبەك بوو، بەڵام ھەموو كات لە سەنگەری دژی بەرژەوەندییەكانی كورد بوو

ححەنین قەدۆ - پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بەدر كۆچی دوایی كرد
ححەنین قەدۆ - پەرلەمانتاری فراكسیۆنی بەدر كۆچی دوایی كرد

K24 - ھەولێر

حەنین قەدۆ پەرلەمانتاری فراکسیۆنی بەدر، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی نەخۆشییەوە مرد. 

فراکسیۆنی بەدر لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، مردنی حەنین قەدۆ، پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکەیان راگەیاند، کە ساڵانێک بوو تووشی نەخۆشی ببوو، شەوی رابردوو گیانی لەدەستدا.

حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی رۆشنبیری بوو، لە پەرلەمانی عێراق، لە پێکهاتەی کوردانی شەبەک بوو، بەڵام هەمیشە لە سەنگەری دژ بە بەرژەوەندییەکانی کورد بووە، برایەکیشی فەرماندەی لیوا بووە لە حەشدی شەعبی.

Fly Erbil Advertisment