بەڕێوەبەری کەمپی هۆل بۆ کوردستان24: کەمپی هۆل لە ژێر کۆنترۆڵدایە
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2026، جیهان حەنان، بەڕێوەبەری کەمپی هۆل لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ کوردستان24 ڕایگەیاند، کە دۆخی ناو کەمپی هۆل، بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵدایە.
ئاماژەی بەوەش کرد؛ هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ئەرکی پاراستنی کەمپەکە و دەوروبەرییان لە ئەستۆیە.
سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان، جیهان حەنان هۆشداریی دا و رایگەیاند: "سەرباری ئەوەی ئێمە سەرپەرشتی کەمپەکە دەکەین، بەڵام ڕێگاکانی گەیشتن بە کەمپی هۆل مەترسیدارن."
بەڕێوەبەری کەمپەکە جەختی لەوەش کردەوە، مەترسییەکانی سەر ڕێگاکە بوونەتە ئاستەنگ لەبەردەم گەیشتنی ڕێکخراوە مرۆییەکان بۆ ناو کەمپەکە، ئەمەش کارە مرۆییەکان و گەیاندنی هاوکارییەکانی تووشی گرفت کردووە.
هەروەها راشیگەیاند؛ پێداویستییەکانی خواردن و دەرمان بەردەستە.
لەلایەکی دیکەوە خێزانەکانی داعش لە کەمپەکانی هۆل و رۆژ ئاهەنگیان بۆ هێرشەکانی سوپای عەرەبیی سووریا گێڕاوە.