بایدن ئەمڕۆ یەكەم ھەنگاوی فەرمی دەنێت بەرەو كۆشكی سپی
كۆڕی ھەڵبژاردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆك دەدەن

K24 – ھەولێر:
ئەمڕۆ جۆ بایدن یەكەم ھەنگاوی فەرمی بەرەو كۆشكی سپی دەنێت، "كۆڕی ھەڵبژاردن لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پۆستی سەرۆك و جێگری سەرۆك دەدەن بەپێی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ئەنجامدراو".
كۆڕی ھەڵبژاردن لە 538 ئەندام پێكدێت. بەپێی ئەنجامەكانی دەنگدان، مەزندە دەكرێت زۆرینەی دەنگ بۆ بەرژهوەندی بایدن بێت بە 306 دهنگ بەرامبەر بە 232 دەنگ بۆ ترەمپ.
پێویستە ئەنجامەكانی دەنگدانی كۆڕی ھەڵبژاردن لە لایەن كۆنگرێسەوە رەزامەندی لەسەر بدرێت بەھەردوو ژوورەكانییەوە. چاوەڕێ دەكرێت ئەنجوومەنی پیرانی و ئەنجوومەنی نوێنەران لە شەشی مانگی كانوونی دووەمی داھاتوویەوە دانیشتنێكی ھاوبەش ئەنجام بدەن و لە میانیدا ھەڵاوێری دەنگەكانی ھەڵبژاردن بكرێت.
پێویستیشە دوا قۆناغ لە ھەڵبژاردن دامەزراندنی سەرۆك بێت، كە لە 20ی كانوونی دووەمی داھاتوو سوێندی دستووری دەخوات و دەست بەكارەكانی خۆی دەكات لە پۆستەكەیدا.