رووحانی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت
پێویسته له‌سه‌ر واشنتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی و پابه‌ند بێت به به‌نده‌كانییه‌وه.

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، "حه‌سه‌ن رووحانی" داوایكرد، سزاكانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵبگیرێن.
له باره‌ی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی (پێنج كۆ یه‌ك)، سه‌رۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران گوتی: پێویسته له‌سه‌ر واشنتن بگه‌ڕێته‌وه بۆ رێككه‌وتنی ناووكی و پابه‌ند بێت به به‌نده‌كانییه‌وه.
گوتیشی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به‌و تیرۆره ئابوورییه بهێنێت، كه ئیداره‌ی تره‌مپ، به‌رامبه‌ر به گه‌لی ئێران په‌یڕه‌وی ده‌كرد.
"رووحانی" هه‌ندێك لایه‌نی ناو ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه بوونه‌ته هۆی دواكه‌وتنی هه‌ڵگرتنی سزاكان و درێژه‌كێشانی ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا وڵاته‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه.
روونیشیكرده‌وه، به هۆی ئه‌و سزایانه‌وه، هه‌نارده‌ی نا نه‌وتی ئێران له ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار دابه‌زیوه.