له ئیسرائیل شوێنه‌واری كوشتارگه‌یه‌كی خوداوه‌ندی "بان"ی یۆنانییه‌كان دۆزرایه‌وه
ته‌مه‌نی (1800) ساڵه و كه‌سێك ته‌رخانیكردووه بۆ قوربانیكردن بۆ خوداوه‌ندی یۆنانی كۆن "بان"
K24 – هه‌ولێر:
شوێنه‌وارناسانی ئیسرائیل، شوێنه‌واری كوشتارگهیهكیان دۆزییه‌وه، كه ته‌مه‌نی (1800) ساڵه و كه‌سێك ته‌رخانیكردووه بۆ قوربانیكردن بۆ خوداوه‌ندی یۆنانی كۆن "بان".
به گوێره‌ی لێدوانی ئه‌و تیمه شوێنه‌وارناسه‌ی كوشتارگه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌وان له كاتی كنه و پشكنینی كڵێسه‌ی بێزه‌نتینی، كوشتارگهیهكیان دۆزیوه‌ته‌وه، كه له به‌ردی "بازلت" درووست كراوه و مێژووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی دووه‌م و سێیه‌می زایینی.
روونیان كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كوشتارگه‌یه، له سه‌ده‌ی پێنجه‌مدا به‌رده‌كانی براوون بۆ بنیاتنانی كڵێسه‌یه‌ك و شوێنه‌واره‌كه‌ی شێوێندراوه.
ئه‌و نووسراو و ههڵكۆڵینانهی له‌سه‌ر به‌رده‌كان به‌جێماوه، ده‌ریخستووه، ئه‌و كوشتارگه‌یه، كه‌سێكی بێزه‌نتینی كردوویه‌تییه دیاری بۆ خوداوه‌ندی "بان"، كه له ئه‌فسانی یۆنانی كۆندا، به خوداوه‌ندی شوان و راوشكار ناسراو بووه.