تیمی بایدن لەسەر گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە نێوان خۆیاندا دابەشبوونە

ئەو ھەنگاوەی گەڕانەوە بۆ رێككەوتن، ئەو پێشكەوتنانە لە ناو دەبات ئەوانەی ئیدارەی ترەمپ لە میانی سیاسەتی فشاردا بەدەستیھێنابوو

جۆ بایدن، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا
جۆ بایدن، سەرۆكی ھەڵبژێردراوی ئەمەریكا

K24 – ھەولێر:

رۆژنامەی "تایمز ئۆف ئیسرائیل" رایگەیاند، راێژكارانی كاندیدی دیموكراتەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمەریكا، جۆ بایدن لە سەر ئەگەری گەڕانەوە بۆ رێككەوتنی نەتەوەیی لەگەڵ ئێران، كە لە ساڵی 2015 واژووكرا، لە نێوان خۆیاندا دابەشبوونە.

بەپێی راپۆرتەكە، بایدن لە كاتی شاڵاوی ھەڵبژاردندا گوتی: دەیەوێت جارێكی دیكە بگەڕێتەوە بۆ ناو رێككەوتنەكە، كە دۆناڵد ترەمپ سالی 2018 پاشەكشەی لێكرد، بەڵام ھەندێك لە یاریدەدەرانی بایدن فشار دەكەن دژی گەڕانەوە بۆ رێككەوتنەكە و ئەو ھەنگاوەی گەڕانەوە، ئەو پێشكەوتنانە لە ناو دەبات ئەوانەی ئیدارەی ترەمپ لە میانی سیاسەتی فشاردا بەدەستیھێنابوو.

ئەوانە رێگای بەرەو پێشەوەچوون بە بەردەوامیدان بە فشار دەبینن بە رێگای سەپاندنی ئەو سزا ھاوشێوەیانەی ئیدارەی ترەمپ بەسەر تارانیدا سەپاند بۆ ناچاركردنی لە فراوانكردنی رێككەوتنەكە.

سەرچاوە: "i24news"

Fly Erbil Advertisment