حەسەن رۆحانی: تیرۆركردنی فەخری زادە بۆ ئەوە بوو ناوچەكە رابكێشرێتە ناو شەڕ.. تۆڵەكردنەوەش بەڕێوەیە
ئێران رێگا بە ھیچ كەسێك نادات دەستنیشانی كات و شوێنی تۆڵەكردنەوەكە بكات
K24 – ھەولێر:
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن رووحانی رایگەیاند، تیرۆركردنی زانا فەخریزادە ئەنجامدرا بە ئامانجی راكێشانی ناوچەكە بۆ ناو شەڕ لە رۆژە كۆتاییەكانی ئیدارەی ترەمپ، ئیسرائیلیشی تۆمەتباركرد بەوەی لە پشتەوەی سیناریۆیەكە بووە.
سەرۆكی كۆماری ئیسلامی ئێران بەڵێنیدا ئەو تاوانە لە لایەن تارانەوە بەبێ سزا دەرباز نابێت. گوتیشی: "مافی ئێرانە لە كات و شوێنی گونجاودا تۆڵەی تیرۆركردنی فەخریزادە بكاتەوە".
رووحانی جەختیكردەوە لەوەی وڵاتەكەی "رێگا بە ھیچ كەسێك نادات دەستنیشانی كات و شوێنی تۆڵەكردنەوەكە بكات" بەپێی گوزارشتی ئەو.
سەرچاوە: RT