سه‌رۆكی داواكاری گشتی ئه‌مه‌ریكا پۆسته‌كه‌ی به‌جێهێشت
"وێڕای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دڵنیابووین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ساخته‌كاری به‌شێوه‌ی فراوان نییه"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
ولیام بار، داواكاری گشتی له پێشه‌كی نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا بۆ تره‌مپ، وێڕای ئه‌وه‌ی پێزانینی بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی هه‌یه، كه تره‌مپ پێ به‌خشیوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی (2020)، رایگه‌یاند، "له‌كاتێكدا وڵاته‌كه له دابه‌شكارییه‌كی قوڵدایه، له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كانی حكومه‌ت و ته‌واوی ئاژانسه‌كانی، كه پسپۆرێتی كاریانه، هه‌وڵی ته‌واویان داوه بۆ دڵنیایی له بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردنه‌كان و به‌هێزكردنی باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن".
بار، له‌و نامه‌یه‌ی به‌جێیهێشتووه بۆ تره‌مپ، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه لێكۆڵینه‌وه له ساخته‌كاری ده‌نگدان به‌رده‌وامه، به‌ڵام "وێڕای ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا دڵنیابووین هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ سه‌لماندنی ساخته‌كاری به‌شێوه‌ی فراوان نییه"، له‌كاتێكدا ئه‌و بۆچوونی وایه، سه‌رۆك سووره له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه. داواكاری گشتی (ولیام بار) له نامه‌كه‌یدا ئه‌مه به پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌ت و بێهوده‌یی وه‌سف ده‌كات.
ئه‌م دێڕانه‌ی نامه‌كه‌ی (ولیام بار) وای له سه‌رۆك تره‌مپ كرد، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ (14ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، له تویتێكدا دوای دانیشتنێك له‌گه‌ڵ (بار) بكات.
به‌پێی هه‌واڵێكی "زه واشنتۆن پۆست"، لابردنی (بار) به چه‌ند سه‌عاتێك دوای ئه‌و لێدوانه‌ی هات، كه واینیشان دا، له سه‌ر ئاستێكی به‌رفراوان ساخته‌كاری نه‌كراوه له هه‌ڵبژاردنی 2020، وه‌ك په‌رچه‌كردارێك بۆ تره‌مپ، كه سكاڵاكان هیچ بنه‌مایه‌كی درووستیان نییه، به‌و پێیه‌ی هه‌وڵه‌كانی تره‌مپ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نحامه‌كان و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات شكستی خواردووه.
تره‌مپ، وه‌ك ره‌فتاری هه‌میشه‌یی له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به‌رپرسه‌كان، له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "له كۆشكی سپی دانیشتنێكی خۆشحاڵانه‌م له‌گه‌ڵ "بار"، داواكاری گشتی كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانمان زۆر زۆر باشه و كاری باشی كرد".
به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه "بار" جێیهێشتووه بۆ تره‌مپ، به‌ر له جه‌ژنی سه‌ری ساڵ كۆشكی سپی جێده‌هێڵێت، تا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی له پشوودا بن.
له هه‌مانكاتدا به‌رپرسێك له كۆشكی سپی، بۆ كه‌ناڵی "ئه‌ی بی سی نیوز"ی وتی: "ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی "بار" ئاره‌زوومه‌ندایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رنه‌كراوه یان زۆری لێنه‌كراوه بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیادا باسده‌كرێت".
به‌رپرسه‌كه كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان داواكاری گشتی و تره‌مپ به دۆستانه وه‌سفكرد. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م تێڕوانینه‌وه، كایلی ماكنانی سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆشكی سپی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "فۆكس نیوز" وتی: "تره‌مپ له‌م رۆژانه‌ی دوایدا، له بار ته‌واو بێ‌ئومێد ببوو".
بڕیاره داواكاری گشتی له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه به‌ته‌واوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
به‌پێی راپۆرتێكی "سی ئێن ئێن"، راگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك تره‌مپ چه‌ند ساتێك دوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان دێت، له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌ڵبژێردرا كه جو بایدن توانی زیارتر له (270) ده‌نگ مسۆگه‌ر بكات و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ربگرێت.
"سی ئێن سێن" گوتیشی: "وێڕای ئه‌و گرژییانه‌ی له‌م دواییه‌دا له‌نێوان تره‌مپ و بار-دا سه‌ریانهه‌ڵداوه، به‌ڵام تره‌مپ وێنه‌یه‌كی دۆستانه ده‌به‌خشێته رۆیشتنی بار".
له درێژه‌ی تویته‌كه‌ی تره‌مپ-دا، سه‌رۆكی داواكاری نوێ و جێگری ده‌شتنیشانكردووه. ئه‌و نووسیویه‌تی: "جێف رۆزین، جێگری داواكاری گشتی، كه‌سێكی هه‌ڵكه‌وتووه، ده‌بێته سه‌رۆكی داواكاری گشتی به وه‌كاله‌ت و ریتشارد دۆنیگهۆ ده‌بێته جێگری داواكاری گشتی. سوپاس بۆ هه‌موان".
هه‌رچه‌نده تره‌مپ به گه‌شبینییه‌وه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بار ده‌ڕوانێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆشكی سپی له "زه نیویۆرك تایمز"ی راگه‌یاندووه، له رۆژی (13ی كانوونی یه‌كه‌م"ه‌وه، تره‌مپ داواكاری گشتی ناچاركردووه ده‌ست له‌كاربكێشێته‌وه، به‌و پێیه‌ی ژماریه‌ك له‌به‌رپرسان له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون، بار وا زوو ده‌ستله‌كاربكێشێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسه گوتی: "ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه هاوكارانی تره‌مپ له‌و بیرۆكه‌یه په‌شیمان ده‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت رۆژی هه‌ینی (11ی كانوونی یه‌كه‌م) جه‌ختی له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی بار كردووه‌ته‌وه.
د.ی