شەرع بۆ سەرۆک بارزانی: لەگەڵ هەسەدە گەیشتووینەتە رێککەوتن

لە ڕاگەیاندراوێکدا بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە؛ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ی كانوونی دووەمی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریاوە پێ گەییشت.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا وێڕای ئاماژەدان بە دوایین پێشهاتەكانی سووریا، ئەوەی خستەڕوو كە لەگەڵ هێزەكانی سووریای دیموكرات گەیشتوونەتە رێككەوتن.

هەرلەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپات كردەوە كە ئێمە لەگەڵ ئاشتیداین و پێویستیشە ماف و كەرامەتی گەلی كورد پارێزراو بێت.