گوتەبێژی حكومەتی عێراق: رێككەوتنی نێوان بەغدا و ھەرێم خراوەتە نێو بودجەی 2021
ھەرچی لە رێككەوتنەكەدا ھاتووە لە رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 دا ھاتووە

کوردستان
حكومەتی ھەرێمی كوردستان
كورتھێنانی بودجە
حكومەتی عێراق
ھەرێمی كوردستان
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق
بودجەی 2021
K24 – ھەولێر:
گوتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە لە وهڵامی پرسیارێكی شەفەق نیوز سەبارەت بە دەنگۆی ھەبوونی فشار لەسەر كازمی بۆ ئەوەی بەردەوام نەبێت لەسەر رێككەوتنی دارایی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، بەشێوەیەكی گشتی چی رێگرە لە بەردەم ئەو رێككەوتنە؟
حەسەن نازم، وەزیری رۆشنبیری و گوتەبێژی حكومەتی عێراق لە وەڵامدا گوتی: "ھەر چی لە رێككەوتنەكەدا ھاتووە لە رەشنووسی یاسای بودجەی گشتیی ساڵی 2021 دا ھاتووە و بەو شێوەی پەیوەستە بە ھەرێمی كوردستانەوە".
نازم گوتیشی: "حكومەتی ھەرێمی كوردستان پابەندە بە یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی بودجە".