حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌وا و مه‌ترسیدارن
"تیرۆریستان له‌بن لووتی توركیان و ده‌بێت ئامرازی به‌رگریمان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان"

K24- هه‌ولێر:
نو‌عمان كورتوڵمۆش، جێگری سه‌رۆكی حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "ئاكپارتی" گوتی: توركیا ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی كڕینی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی ئێس – 400ی رووسیی به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا سه‌پاندووه.
له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی "NTV"ی توركی، كورتوڵمۆش جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی رێكاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و گوتی: "له گۆشه‌نیگای سیاسییه‌وه ئه‌و رێكارانه جێگای قبووڵكردن نیین و كۆماری توركیا ئه‌و بڕیاره تاكلایه‌نه ره‌ت ده‌كاته‌وه. بڕیارێكی ناحه‌كیمانه و مه‌ترسیداره، به‌ڵام كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی بۆ سه‌ر ئێمه نابێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و رێبازه "ناعهقلانییهی" واشنتن كاریگه‌ری زۆر مه‌ترسیداری بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت، سیاسه‌تمه‌دارانیش ئه‌م راستییه باش ده‌زانن".
جێگری سه‌رۆكی ئاكپارتی گوتیشی: "ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت هاوپه‌یمانێكی وه‌ك توركیا له‌ده‌ستبدات" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی به سیسته‌می ئێس -400ـمان داوه، بۆ كاتبه‌سه‌ربردن نه‌بووه، تیرۆریستان له‌بن لووتی توركیان و ده‌بێت ئێمه‌ش ئامرازی به‌رگریمان هه‌بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان".
كورتوڵمۆش روونیشیكرده‌وه، "ئه‌نقه‌ره ناچار بوو سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی رووسی بكڕێت، چونكه نه ئه‌مه‌ریكا و نه هاوپه‌یمانه‌كانی دیكه‌ی توركیا ئاماده نه‌بوون پێداویستیی وڵاته‌كه‌مان بۆ سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پڕ بكه‌نه‌وه".
شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی ئاسمانی ئێس – 400ی رووسی له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه، سزای به‌سه‌ر سێ به‌رپرسی ئیداره‌ی پیشه‌سازیی به‌رگری توركیا و دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند.
دواتریش ئه‌و رێكاره‌ی واشنتن كاردانه‌وه‌ی ئه‌نقه‌ره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا و له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا زیان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆن ده‌گه‌یه‌نێت و گوتیشی: توركیا وه‌ڵامێكی پێویستی بۆ ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێت، هه‌روه‌ك داواشی له ئه‌مه‌ریكا كرد، "ئه‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی خۆی راست بكاته‌وه" و به زووترین كات لێی پاشگه‌ز بێته‌وه.
H.B