كەریم حەتاب: خوازیارین ھەولێر و بەغدا لەبارەی نەوت رێكبكەون
خوازیارین حكومه‌تی فیدڕاڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ن به رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و عێراقیش بۆ سه‌رده‌می پێشووی بگه‌ڕێته‌وه
K24 – ھەولێر:
هه‌ر له باره‌ی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵ، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق بە كوردستان24 رایگه‌یاند: خوازیارین هه‌ردوو لایه‌ن بگه‌ن به رێككه‌وتن و چاره‌سه‌ری كۆتایی بۆ كێشه‌كان.
كه‌ریم حه‌تاب، بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق روونیشیكردەوە، هه‌ر گفتوگۆیه‌ك خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆكی تێدایه و خوازیارین هه‌ردوولا بتوانن بگه‌ن به دیدێكی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر، دۆسیه‌كه دابخرێت.
بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق گوتی: "له راستیدا من له رووی ته‌كنیكییه‌وه قسه ده‌كه‌م نه‌ك له رووی سیاسییه‌وه، چونكه پێگه‌ی ئێمه له رووی تهكنیكییهوەیە. خوازیارین هه‌ردوو لایه‌ن، حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بگه‌ن به رێككه‌وتن و لێكتێگه‌یشتن. په‌نا به خوا بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئاسایی بێته‌وه و عێراقیش بۆ سه‌رده‌می پێشووی بگه‌ڕێته‌وه".
گوتیشی: "بێگومان هه‌ر گفتوگۆیه‌ك خاڵی هاوبه‌ش و ناكۆكی تێدایه. داواكارین له خودا هه‌ردوولایه‌ن، بتوانن بگه‌ن به دیدێكی هاوبه‌ش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر و دۆسیه‌كه دابخرێت".