كورد پۆسته‌كانی له پارێزگای نه‌ینه‌وا وه‌رده‌گرێته‌وه
تائێستا زیاتر لە 10 پۆستی كورد لە پارێزگای نەینەوا وەرگیراونەتەوە

K24 - ھەولێر
له دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا كورد زیاتر له 10 پۆستی ئیداری گرنگی له ده‌ست دابوو، له شوێنی ئه‌وان كه‌سانی عه‌ره‌ب و سه‌ر به په‌كه‌كه دانرابوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال، ئێستا كورد توانیویه‌تی به‌شێك له پۆسته‌كانی وه‌ربگرێته‌وه. به‌رپرسی لقی 14ی پارتی له مووسڵ رایگەیاند، هه‌وڵی جددی هه‌یه، كه كورد قورسایی جاران له مووسڵ به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.
عەلی خەلیل، به‌رپرسی لقی 14ی پارتی له مووسڵ بە كوردستان24ی گوت: "لە بەردەوامی ھەولەكانمان بەخۆشحاڵییەوە بەشێك لە پۆستەكانی پارێزگای نەینەوامان بەدەستھێنانەوە، ئێستا لە كۆی زیاتر لە 20 پۆست كە پێشتر ھی كوردبوون 10 پۆستمان وەرگرتووەتەوە و ئێستا كار لەسەر ئەوانی دیكە دەكەین".
ھەر پەیوەست بەو پرسە رەفعەت سمۆ، جێگری پارێزگای نەینەوا دەڵێ: "رێكخستنەوەی ئیدارەی شنگال زۆر گرنگە، بۆ ئەوەی پۆستەكانی كورد وەربگیرێنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پارێزگاری نەینەوا ھاوكارمانە".