جارێکی دیکە بەهای 100 دۆلار بۆ نزیک 130 ھەزار دینار بەرزبووەوە

بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دابەزی

دۆلار و دیناری عێراقی
دۆلار و دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی لە بازاڕەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق و هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە بەرامبەر دۆلار دابەزی.

بە جۆرێک بەهای دۆلار لە هەردوو بۆرسەكانی کیفاح و حارسییە لە بەغدا بۆ ئاستی 129 هەزار و 500 دینار بەرزبووەوە و لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی هەولێر بەهای 100 دۆلار بۆ 129 هەزار و 400 دینار بەرزبووەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە بەهای 100 دۆلار بۆ ئاستی 127 هەزار و 800 دینار بەرامبەر 100 دۆلار دابەزی، لە کاتێکدا لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ بەرزترین ئاستی خۆی بۆ 131 هەزار دینار بەرزبووەوە.

بە هۆی لێدوانە جیاوازەکانی پەرلەمانتاران و بانکی ناوەندی حکوومەتی فیدراڵ، بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو ناجێگیر بووە و بەهای دۆلار لە ئاستێکی فراوان مامەڵە دەکات، و مامەڵەکاران و هاووڵاتیان بە هۆشدارییەکی زۆر و نیگەرانییەوە مامەڵە دەکەن.

Fly Erbil Advertisment