شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه
شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، له هه‌شته‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌دایه.

K24 – هه‌ولێر:
شاندی دانووستانكاری هه‌رێمی كوردستان، له هه‌شته‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌دایه.
شانده‌كه‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه له تاوتوێكردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له باره‌ی پرسی بودجه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌فته‌ی رابردوو، پابه‌ندبوونی خۆی به یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه ده‌ربڕی و رۆژێك دواتر شاندی دانووستانی هه‌رێم رووی له به‌غدا كرد.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، شانده‌كه له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و سه‌رۆكی كوتله‌كانی نوێنه‌ران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له حكومه‌تی ئیتیحادی كۆبوونه‌ته‌وه.
وه‌ك له لێدوانی شانده‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، لایه‌نه عێراقییه‌كان پرسی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك به‌شێك له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته به‌كارده‌هێنن، كه بڕیاره له حوزه‌یرانی ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.
له میانی كۆبوونه‌وه‌كاندا شاندی عێراقی داوای راده‌ستكردنی 460 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه و نیوه‌ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسیارێتییه‌ك و پابه‌ندییه‌ك به جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان و ناردنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی ئیتیحادی عێراق ناگرنه ئه‌ستۆ و به روونی وه‌ڵامی شاندی هه‌رێمی كوردستان ناده‌نه‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئه‌و داوایه‌ی جێبه‌جێ كرد، پشكی له بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی داهاتوو چه‌ند ده‌بێت و چاره‌نووسی شایسته داراییه‌كانی ئه‌مساڵی چی ده‌بێت. وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو، قوباد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی شانده‌كه له لێدوانێكی بۆ رۆژنامه‌نووسان ئاشكرایكرد.
له‌و باره‌یه‌وه، دوێنێ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، هێمن هه‌ورامی و به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، سه‌فین دزه‌یی كۆبوونه‌وه و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان جه‌ختیكرده‌وه، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی شانده‌كه، پێویسته هه‌رێمی كوردستان كونسوڵخانه و نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی بیانی له هه‌ولێر له ورده‌كاری رووداوه‌كان و ئه‌نجامی دانووستانه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هاوكات بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی توركیا بكات بۆ گفتوگۆكردن له باره‌ی چه‌ند پرسێكی جێی بایه‌خی نێوان هه‌ردوولا.
سه‌ردانی كازمی بۆ ئه‌نقه‌ره له كاتێكدایه شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه و هێشتا ئه‌نجامی دانووستانه‌كان رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بڕیاره، رۆژی شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پرسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ئیتیحادی بۆ ساڵی (2021) تاوتوێ بكات و په‌سندی بكات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكرێت بۆ په‌سندكردنی.