نه‌هرۆ رواندزی: كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌شێكی ئارامی بۆ رێككه‌وتن درووست كردووه
"شاندی هه‌رێم هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی رێككه‌وتنی هه‌یه و له چه‌ند رۆژی داهاتوودا زیاتر نزیك ده‌بنه‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
نه‌هرۆ رواندزی، جێگری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به كوردستان24ی رایگه‌یاند، دوای (4) كاتژمێر، كۆبوونه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه‌شێكی ئارامی بۆ رێككه‌وتن درووست كردووه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا زیاتر له‌یه‌ك نزیكده‌بنه‌وه.
نه‌هرۆ رواندزی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "(4) كاتژمێری كۆبوونه‌وه‌كه، به ئه‌رێنی داده‌نێم، بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا زۆر گرنگ بوو، كه‌شێكی ئارامی ره‌خساندووه، توانیومانه له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا لێكتێگه‌یشتن درووست بكه‌ین".
رواندزی گوتیشی: "هه‌رچه‌نده باس له پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێمی كوردستان كراوه، به‌ڵام هه‌رێم نووسراوی فه‌رمی ئاراسته‌ی به‌غدا كردووه، پابه‌ند ده‌بێت به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتن، ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دژی هه‌رێمی كوردستان، گوتیان هه‌رێم پابه‌ند نابێت، ته‌نیا خۆده‌رخستنه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو و هیچی دیكه نییه".
نه‌هرۆ رواندزی روونیكرده‌وه، "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا زۆر شت باسكراوه، شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندووه، هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی رێككه‌وتنمان هه‌یه، به‌پێی به‌ندی (7)ی یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی، ئاماده‌یی خۆمان نیشان داوه جێبه‌جێی بكه‌ین".
رواندزی ئاماژه‌یكرد، "كۆبوونه‌وه‌كه زۆر بابه‌تی تێدایه، وه‌ك نه‌وت و ئیداره‌كردنی هاوبه‌شی ده‌روازه سنوورییه‌كان، به‌پێی ده‌ستوور، كه لێكمان نزیك ده‌كاته‌وه، پێمانگوتوون، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێوه‌یه فه‌رموو جێبه‌جێی بكه‌ن، په‌رله‌مان ترسی هه‌بوو، ئه‌وه شانده‌كه هاته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مانتاران داوه، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا هه‌ردوولا زیاتر له خاڵه ناكۆكه‌كان له‌یه‌كدی نزیكده‌بینه‌وه".
د.ی