مۆسكۆ: سزاكانی دژی توركیا ده‌ریخست واشنتۆن ناتوانێت ركابه‌رێكی پاك بێت
"ئه‌مه‌ریكا پێویستی بە هەنگاوی زیاتر هەیە بۆ کێبڕکێکردن"

K24 - هه‌ولێر:
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند، بڕیاری ئەمه‌ریکا بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، لەسەر ئەوەی سیستمی بەرگری (ئێس-400)ی رووسیای كڕیوه، بەڵگەی بێتوانایی واشنتۆنه لە کێبڕکێکردنی دادپەروەرانەی نێودەوڵەتی.
سەبارەت بە سزا نوێیەکانی ئەمه‌ریکا، "ماریا زاخارۆڤا"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لە كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئه‌مڕۆ چوارشەممە (16ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، گوتی: "ئەمە جارێکی دیكه بێتوانایی واشنتۆن نیشان دەدات بەرامبەر ململانێکردن و یاریكردن بە یاسا، ئه‌مه‌ریكا پێویستی بە هەنگاوی زیاتر هەیە بۆ کێبڕکێکردن، هەرچەندە سزاكانی یەکلایەنه دژی پیشەسازییەکانی بەرگری، لە دەرەوەی یاسان".
وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دووشەممەی رابردوو رایگه‌یاند، بە پێی مادده‌ی (231) لە یاسای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمنکاری ئەمه‌ریکا (CAATSA)، لە بەرامبەر کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی (ئێس-400)ی رووسیا، سزاکانی دژ بە بەڕێوەبەرایەتی پیشەسازی بەرگری تورکیا (SSB) سه‌پاندووه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی