قوباد تاڵه‌بانی و به‌شیر حه‌داد له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆبوونه‌وه
سه‌رۆك فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانیش به‌شداربوون

K24 - هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە (17ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) د. بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغدا پێشوازیکرد لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی شاندی دانووستانکاری ھەرێم بۆ بەغدا و بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان، سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی دانووستانی نێوان شاندی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆکرا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك كۆمار، لە دیدارەکەدا بەگرنگییەوە جەختیکرایەوە لەگەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و بنەڕەتی بۆ کۆتاییھێنان بە کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا و پاراستنی بژێوی ژیانی مووچەخۆران و ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان وەك سەرجەم ھاووڵاتیانی دیکەی عێراق بێ جیاوازی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا به‌رهه‌م ساڵح جەختیکردەوە لە گرنگی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی و گشتگیر بۆ کێشەکانی خەڵک و کۆتاییھێنان بە قەیرانی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکان بەپێی دەستوور بۆ ھەموو پێکھاتە و ناوچەکان دوور لە ملمڵانێی سیاسی و کێشمەکێش.