فەرماندەی پاسدارانی ئێرانی: بەشی ئەوەندەمان ھەیە شكست بە دوژمن بھێنین
سەلامی: "دوژمن ناتوانێت خەونی زاڵبوون به‌سه‌رماندا به‌دی بهێنێت".

K24 – ھەولێر:
فەرماندەی پاسدارانی ئێران، لیوا حوسێن سەلامی رایگەیاند، تاران ھەموو ئەوانەی ھەیە، كە بەشی شكستی دوژمن بكات، جەختیشیكردەوە لەوەی "دوژمن ناتوانێت خەونی زاڵ بوون به‌سه‌رماندا به‌دیبهێنێت".
سەلامی گوتی: دوژمن دەیەوێت كۆنترۆڵی ئێران بكات، ئێمەش پێی دەڵێین: ئەو ناتوانێت ھیچ گەمژەییەك ئەنجامبدات یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕیاره‌كانمان درووست بكات".
فەرماندەی پاسداران گوتیشی: "ئێران گەلێكی خۆڕاگر و بەرگریكاری ھەیە و لە بەرامبەر فشارە ئابوورییەكانی ئەمەریكا ملكەچ نابێت".
سەرچاوە: RT