له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان نرخی داووده‌رمان هه‌ڵكشاوه
بەرپرسانی حكومەت دەڵێن ھۆكاری ئەو قەیرانە گەمارۆكانی ئەمه‌ریكان، بەڵام بەشێك لە ھاووڵاتیان پێیانوایە حكومەتیش كەمتەرخەمەو چاودێری بەسەر بازاردا نەماوە.
K24 – هه‌ولێر:
كەمی و گرانی دەرمان بووەتە كێشەیەكی گەورە لە رۆژھەڵاتی كوردستان، ھاووڵاتیان دەڵێن دەرمان بە رادەیەك گران بووە، كە بەشی زۆری ھاووڵاتیان ناتوانن دابینی بكەن، ئەگەرچی بەرپرسانی حكومەت دەڵێن ھۆكاری ئەو قەیرانە گەمارۆكانی ئەمه‌ریكان، بەڵام بەشێك لە ھاووڵاتیان پێیانوایە حكومەتیش كەمتەرخەمەو چاودێری بەسەر بازاردا نەماوە.
هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دەرەوەو گەنجینەی ئەمه‌ریكا بەردەوام رایانگه‌یاندووه، كەرتی تەندروستی و كشتوكاڵی له گەمارۆكانیان به‌ده‌رن، بەڵام بانكی ناوەندی و وەزارەتی تەندروستی ئێران ره‌تیده‌كه‌نه‌وه و تەنانەت ئێستا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئەمه‌ریكا رێگەی كڕینی ڤاكسینی كۆرۆناشی له ئێران گرتووه.
لەگەڵ ئەوەشدا چاودێران و بەشێك لە ھاووڵاتیان پێیان وایە بەشێك لە كێشەكە ناوخۆییە و چاودێری بەسەر بازاری دەرماندا نەماوە.
ئێران لە دابینكردنی زۆربەی دەرمانەكان خۆبژێوە، بەڵام ھەندێك چارەسەری پێویستی وەكوو ئەنسۆلین و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەبێ ھاوردە بكات، ھەندێك مادەی خاوی بەرھەمی ناوخۆیش ھەر لەدەرەوە هاورده ده‌كرێن، ئەوانە نەبوونی چاودێری لەسەر بازار وای كردووە كە ئێستا دابینكردنی دەرمان یەكێك لە كێشە گەورەكانی ھاووڵاتیانی ئێران و رۆژھەڵاتی كوردستان بێت.