ئه‌نه‌كه‌سه: ده‌ست له مافه‌كانی خۆمان هەڵناگرین
ئه‌نه‌كه‌سه ئیانهی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گاكانی ده‌كات
K24 – ھەولێر:
دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) ھێرشەكانی سەر بارەگاكانی خۆیان شەرمەزاركرد.
نعمەت داود، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه، به كوردستان24ی راگه‌یاند، وەك دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە هێرشه‌كانی سه‌ر باره‌گاكانی خۆمان و پارته‌كانی دیكە شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن.
روونیشیكردەوە، ئه‌و لایه‌نانه‌ی هێرشی سەر بارەگاكانیان ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێت كورد یه‌كڕیز و یه‌كده‌نگ نه‌بێت و ئەوان له یه‌كڕیزی كورد زه‌ره‌رمه‌ندن.
گوتیشی: ئه‌نه‌كه‌سه هه‌رگیز واز له مافە بنهڕهتییەكانی خۆی هه‌ڵناگرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت له خه‌باتی مه‌ده‌نی خۆی.