میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا له گرێ سپی و سه‌ری كانی 11 هاووڵاتیان ده‌ستگیركرد
میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا، له "گرێ سپی" (7) هاووڵاتی و له "سه‌ری كانی" (4) هاووڵاتیان ده‌ستگیركرد.
K24 – هه‌ولێر:
میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی سه‌ر به سوپای توركیا، له "گرێ سپی" (7) هاووڵاتی و له "سه‌ری كانی" (4) هاووڵاتیان ده‌ستگیركرد.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له "له‌نده‌ن"ه و چاودێری ره‌وشی سووریا ده‌كات، بڵاویكرده‌وه، چوارشه‌ممه‌ی رابردوو له گوندی "مناجیر"ـی سه‌ر به شارۆچكه‌ی "سه‌ری كانی" سنووری "حه‌سه‌كه" میلیشیا چه‌كداره‌كان چوار كه‌سیان ده‌ستگیركردووه و تا ئێستا نه‌زانراوه هۆكاری ده‌ستگیركردنیان چی بووه.
هه‌روه‌ها هێزێكی توركیا به یاوه‌ری چه‌كدارانی "ئه‌حرار شه‌رقییه"، هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی هاووڵاتیان له گوندی "زیدی" سه‌ر به شاره‌دێی "سلوك" له نزیك "گرێ سپی"ی باكووری ره‌ققه و (7) هاووڵاتیان له هۆزێكی ناوچه‌كه به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی هه‌سه‌ده ده‌ستگیركردووه.
روانگه‌ی سووریا روونیكردووه‌ته‌وه، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و هاووڵاتیانه، چه‌كدارانی سه‌ر به میلیشیاكان، ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كانیان شكاندوون و كه‌لوپه‌ل و ئاژه‌ڵ و مه‌ڕوماڵاتی هاووڵاتییه‌كانیان "دزیوه".