گرووپه‌كانی سه‌ر به توركیا هێرشیان كرده سه‌ر دوو گوندی سنووری عه‌ین عیسا
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌و میلیشیایانه و تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه به‌رده‌وامه

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رایگه‌یاند، گرووپ و میلیشیاكانی لایه‌نگری ئه‌نقه‌ره، به پشتیوانی تۆپخانه‌ی توركیا، هێرشێكی توندیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كانی "جه‌بل" و "مشیرفة"ی هه‌ڵكه‌وتوو له ده‌وروبه‌ری خۆرهه‌ڵاتی "عه‌ین عیسا" له باكووری پارێزگای ره‌ققه.
روانگه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، هێرشه‌كه‌ی ئه‌و میلیشیایانه و تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و گوندانه به‌رده‌وامه، كه ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و تا ئێستا نازانرێت ژماره‌ی زیانه گیانییه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه چه‌نده.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووی هێرشه‌كه بوونه‌ته‌وه و میلیشیاكانی سه‌ر به توركیا نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
روانگه‌ی سووریا باسی له‌وه‌شكردووه، هێزه‌كانی رووسیا بێده‌نگیان له ئاست هێرشه‌كه هه‌ڵبژاردووه.
ئێواره‌ی رابردوو، روانگه‌ی سووریا بڵاویكردبوویه‌وه، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی له سووریا هێزی خۆیان له میحوه‌ره‌كانی ده‌وروبه‌ری "عه‌ین عیسا" كۆده‌كه‌نه‌وه و هێزی زیاتریان ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كردووه.
روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌و هێزه نوێیانه‌ی توركیا، كه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كراوون، له گوندی "ئه‌بو خرزه"ی خۆرهه‌ڵاتی "عه‌ین عیسا" مۆڵ دراوون.
هێزه‌كه‌ی توركیا، كاروانێك بارهه‌ڵگر له تانك و تۆپی قورس و زرێپۆش پێكهاتووه.
له به‌رامبه‌ریشدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده)، هێزه‌كانی خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵی قایمكاری سهنگهرهكانییهتی.
پێشتر، له گوندی "شێخ حه‌سه‌ن"ی نزیك له "عه‌ین عیسا" فه‌رمانده‌كانی هه‌سه‌ده، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی سوپای رووسیا و سووریا كۆبوونه‌وه‌یان كردبوو، بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته نوێیه‌كانی ره‌وشی سه‌ربازی له "عه‌ین عیسا".
ئه‌م جووڵه نوێیه سه‌ربازیانه دوای ئه‌وه دێن، له هه‌شتی ئه‌م مانگه‌دا هه‌سه‌ده و سوپای رووسیا رێككه‌وتبوون، خاڵی سه‌ربازی هاوبه‌ش له ناوچه‌كانی باكووری ره‌ققه درووست بكه‌ن و به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی داعش ببنه‌وه.