بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی داکەوتنی بەهای دینار بڵاوکردەوە
''سیاسەتی نهختینه نەگۆڕە و دهستكاری بههای دیناری عێراقی نهكراوه

K24 – ههولێر:
بانکی ناوەندی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی داکەوتنی بەهای دینار بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بڵاوکردەوە.
بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوەکەی، جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەو لێدوانانەی ئەم ماوەیە لەبارەی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بڵاو دەکرێنەوە و بەهای دیناری دابەزاندووە، گوزارشت لە بۆچوونی کەسانە دەکات کە لێدوانەکان دەدەن و بەهیچ شێوەیەک گوازرشت نییە لە رۆڵی بانکی ناوەندی، کە بەهۆی ئەو دەنگۆیانەوە بەهای دینار بە شێوەیەکی کاتی دابەزیوە.
لە راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندیدا هاتووە، نرخی دۆلار جێگیرە و گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە، هەروەها سیاسەتی نەختینەیی بانکی ناوەندی روون و شەفافە، یەدەگی دراوی قورس بە گوێرە هەموو پێوەرە نێودەوڵەتییەکان زۆر زۆر باشە، و دەتوانێت بەسەر ئەو قەیرانەدا زاڵ بێت کە وڵاتەکە پێیدا تێپەڕدەبێت.
لە راگەیەندراوەکەدا بانکی ناوەندی هیوا دەخوازێت کە دەزگاکانی راگەیاندن بۆ وەرگرتنی زانیاری پەیوەست بە ئاڵوگۆڕی دراو پشت بە سەرچاوەکانی بانکی ناوەندی ببهستن.