پوتن: چاودێری هەوڵەکانی شەرع بۆ یەکخستنەوەی سووریا دەکەین
سەرۆکی رووسیا و سووریا لە مۆسکۆ کۆبووەنەوە و ئەحمەد شەرع گوتی: سووریا چەندین ئاستەنگی تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2026، ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا کۆبوەوە.
پوتن رایگەیاند: چاودێری هەوڵەکانی شەرع بۆ یەکخستنەوەی سووریا دەکەین، پشتیوانی هەوڵەکانی حکوومەتی سووریا بۆ یەکخستنەوەی خاکەکەی دەکەین.
لەلای خۆیەوە، ئەحمەد شەرع گوتی: سووریا چەندین ئاستەنگی تێپەڕاندووە، رووسیا پشتگریی یەکگرتووی خاکی سووریا دەکات، هیوادارین پشتیوانی رووسیا بەردەوام بێت.
ئەمە دووەمین دیداری نێوان شەرع و پوتنە، دوای ئەوەی یەکەم کۆبوونەوەیان لە ئۆکتۆبەری 2025 بەڕێوەچوو.