داوا له "جۆ بایدن" ده‌كرێت كه‌سێكی ئێرانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێنێت
"تریتا فارسی، پاڵێوراوه بۆ پۆستێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا"

K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یا‌ند، "تریتا فارسی"، یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی "ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئێرانی ئه‌مه‌ریكی(NIAC)"، پاڵێوراوه بۆ پۆستێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا، له ئیداره‌ی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو "جۆ بایدن".
رۆژنامه‌ی "پۆله‌تیكۆ" بڵاویكرده‌وه، ناوی "فارسی" له‌ناو لیستی ئه‌و (100) پاڵێوراوانه‌یه، بۆ پۆسته باڵاكانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوپه‌یمانی هێزه چه‌په پێشكه‌وتنخوازه‌كان، پێشكه‌شی ئیداره‌ی نوێی "بایدن"ی كردووه.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی "پۆله‌تیكۆ"دا هاتووه، لیسته‌كه پسپۆڕ و چالاكوانی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و سه‌نته‌ركانی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌شی حزبه‌كان، له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی سیاسی و بیرمه‌ندن، كه ئه‌زموونی كاری حكومییان هه‌یه.
یاسه‌مین ته‌یب، ئه‌ندامی باڵای "سه‌نته‌ری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی" گوتی: "نزیكه‌ی (65%)ی پاڵێوراوه‌كان، ژنن، یان سیپپێست نین".
"تریتا فارسی"، هاووڵاتییه‌كی به ره‌گه‌ز ئێرانییه، ئێستا دانیشتووی ئه‌مه‌ریكایه، هاوپه‌یمانی هێزه چه‌په پێشكه‌وتنخوازه‌كان، "بایدن"یان راسپاردووه، به دامه‌زراندنی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا.
سه‌رچاوه: پۆله‌تیكۆ
د.ی