سەرۆکی هەرێم لەگەڵ چەند پارێزگارێکی عێراق کۆبووەوە

K24- هەولێر:
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2020/12/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراق كرد كه له پارێزگارانى به‌غدا، واست و ديوانيه و ژماريه‌ك له به‌رپرسانى كارگێڕيى ئه‌و پارێزگايانه پێكهاتبوو و بۆ به‌شداريى له وۆركشۆپێكى ئاژانسى ئه‌مه‌ريكى بۆ په‌ره‌پێدانى نێوده‌وڵه‌تى USAID له هه‌ولێر، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانيان كردووه.
له ديدارێكدا دۆخى خزمه‌تگوزارييه‌كان و كار و پڕۆژه‌كان له پارێزگاكانى عێراق و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له رێگه‌ى ليژنه‌ى هه‌ماهه‌نگيى پارێزگاران و پارێزگاكانى عێراقه‌وه تاوتوێ كرا و تيشک خرايه سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ى له رووی كارگێڕى و دارايييه‌وه دێنه به‌رده‌م ئه‌نجامدانى كار و پڕۆژه‌كان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى و شاندى ميوان هاوڕا بوون كه پارێزگاكان، پێويستييان به شۆڕكردنه‌وه‌ى زياترى ده‌سه‌ڵات و پێدانى ده‌رفه‌تى زياتره به كه‌رتى تايبه‌تى بيانى و ناوخۆيى تا بتوانن له هه‌موو بواره‌كانى خزمه‌تگوزارى و كار و پڕۆژه‌كاندا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و بۆ ئه‌مه مه‌به‌سته ده‌بێ له‌ڕووى ياسايى و كارگێڕييه‌وه پشتيوانى و ئاسانكاريى زياتريان بكرێت و هان بدرێن، هه‌روه‌ها شاندى ميوان سه‌رساميى خۆيان به ئه‌زموونى كه‌رتى تايبه‌ت له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا و هيوايان خواست سوودى لێ ببينن.