چوارقوڕنه.. نهخۆشخانهی نهخۆشییه گوازراوهكان كرایهوه
بەرپرسانی تەندرووستی پلانیان ھەیە بۆ نەخۆشانی چاودێری چڕ و نەخۆشانی ھەناوی و مێشک و دەمار سودی لێ وەربگرن
K24 – ھەولێر:
نەخۆشخانەی ژیان لە شارەدێی چوارقوڕنەی سەر بە ئیدارەی راپەڕین بۆ چارەسەری نەخۆشییە گوازراوەکان، کە 100 قەرەوێڵە لهخۆ دهگرێت، کارەکانی بەکۆتاھات و رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرا، تاکو بخرێتە خزمەت ھاووڵاتیان. نەخۆشخانەکە لەسەر ئەرکی دەوڵەمەندان و کەسانی خێرخواز دروستکراوە و تەنھا بینایەی نەخۆشخانەکە یەك ملیار و 100 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە. نەخۆشخانەکە بەشێوازێکی مۆدێرن و کواڵیتی بەرز دروستکراوە.
دەستپێکی بونیاتنانی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەكە بۆ ھەشت مانگ بەر لە ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە، کاتێکك ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرەتای تەشەنەکردنی بوو لە کوردستان، پڕۆژەکە خێرخوازییه و لهلایهن کەسانی دەوڵەمەند و خێرخوازهوه ئهنجامدراوه.
دوای ھەشت مانگ نەخۆشخانەیەك کە پێکھاتووە لە 100 ژوور، بەتەواوی پێداویستیە پزیشکیەکانی تەواوکرا و رادەستی وەزارەتی تەندرووستی کرا، تا بخرێتە خزمەت ھاووڵاتیان.
نەخۆشخانەکە له چوار ھۆڵی نەشتەرگەری و یەکەیەکی فریاکەوتنی 10 قەرەوێڵەیی و 90 ژووری نەخۆشی تاك پێکھاتووە، ھەر نەخۆشێك لەژوورێك دەخرێتە ژێر چاودێری، بەرپرسانی تەندروستی پلانیان ھەیە بۆ نەخۆشانی چاودێری چڕ و نەخۆشانی ھەناو، مێشك و دەمار سوودی لێ وەربگرن.
نەخۆشخانەی ژیان بۆ نەخۆشیە گوازراوەکان بە کواڵیتییەکی بەرز دروستکراوە. سەرەتا پلانی خێرخوازان بۆ نەخۆشخانەیەکی بچووك بوو کە بتوانرێت لەماوەیەکی کەمدا نەخۆشانی کۆرۆنای لێ چارەسەر بکرێن، دواتر بەدەنگەوە ھاتن و زۆری ھاوکاری خێرخوازان پلانەکەی گۆڕی بۆ نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی، کە بتوانرێ بۆ دوای کۆرۆناش سوودی لێ ببینرێت.