کەشناسی: ئەمڕۆ نمە باران دەبارێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ کەشی ئاسمان بە گشتیی هەور دەبێت و سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم نمە باران دەبێت، پاشان بۆ دوای نیوەڕۆ نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی 30ـی کانوونی دووەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: کەشی ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و سەرەتا لە رۆژئاوا و باکووری هەرێم نمە باران دەبارێت و لە دوای نیوەڕۆوە بۆ بارانی مامناوەند پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەگۆڕێت.
هەروەها لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەکاندا بەفر بارین دەبێت، لە شەودا کاریگەری بارین لە زۆربەی ناوچەکان لاواز دەبێت تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان بەردەوامی دەبێت.
کەشناسی ئاماژەی بەوە داوە، بۆ سبەی شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە هەندێک ناوچە لە کاتەکانی بەیانیدا، بە تایبەت لە پارێزگای دهۆک و ناوچەکانی باکووری هەرێمی کوردستان نمە باران دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانی باکوور بەفر بارینێکی کەم دەبێت .
هەولێر : 11 پلەی سیلیزی
پیرمام : 6 پلەی سیلیزی
سۆران : 5 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 1 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 9 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 10 پلەی سیلیزی
دهۆک : 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 10 پلەی سیلیزی..