نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیەکی راستەقینەیە بۆ سەر سەقامگیریی ناوچەکە
هەرێمی کوردستان، بەهۆی بەردەوامیی مەترسییەکانی تیرۆر و هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکە، بە بایەخەوە دەڕوانێتە بڕیاری درێژکردنەوەی ئەرکی هێزەکانی ئەڵمانیا و بەشدارییە کاراکانی ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیدا بەرز دەنرخێنێت.
هەینی، 30ـی کانوونی دووەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس)، پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا پێشوازی لە بڕیاری حکوومەت و پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا کرد، کە تایبەت بوو بە درێژکردنەوەی ئەرکی هێزە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "گرووپی تیرۆریستیی داعش، هێشتا مەترسییەکی جیددییە لەسەر عێراق و سەقامگیریی ناوچەکە."
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە بەشدارییە بەردەوامەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ هاوبەشەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا زۆر بەرز دەنرخێنین."
I welcome the decision by the German government and parliament to once again extend the mandate of German forces in Iraq. ISIS continues to pose a serious threat to Iraq and regional stability, and we greatly appreciate Germany’s continued contributions, together with…
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) January 30, 2026
ئەم بڕیارەی ئەڵمانیا لە کاتێکدایە کە هەماهەنگیی سەربازی و ئەمنی لە نێوان هەرێمی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵیی عێراق و هاوپەیمانان بەردەوامە بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی پاشماوەکانی داعش.