ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كران
K24 - هه‌ولێر:
شانه‌ی میدیای ئه‌منی عێراق، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، "ئه‌مشه‌و كۆمه‌ڵێك ده‌رچوو له یاسا، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كیان ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كردووه"
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، مووشه‌كه‌كان له ناوچه‌ی سه‌ربازگه‌ی ره‌شید، ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون، كه به‌ر چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی قادسیه‌ی نیشته‌جێبوون كه‌وتوون".
به‌یاننامه روونیكرده‌وه، "زیانی ماددی به‌ر باڵه‌خانه‌كان كه‌وتووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نی، به‌ڵام زیانی مرۆیی نه‌بووه".
ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێدایه، مه‌ترسی هێرشی مووشه‌كی له‌سه‌ره، به‌هۆی نزیكبوونه‌وی ساڵیادی "قاسم سوله‌یمانی"، كه چه‌ندین جار ئێرانییه‌كان به‌ڵێنی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یان داوه.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت، "مسته‌فا كازمی" له سه‌ردانی واشنتۆن، به‌ڵێنی به ئه‌مه‌ریكا دابوو، رێگری له هێرشی مووشه‌كی له‌ناوچه‌ی سه‌وزدا بكات.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، روونیكرده‌وه، كه هێرشه‌كان پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و هاوكات هێرشه بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، مووشه‌كه‌كان زیانی ماددیان به‌ر باڵیۆزخانه‌كه گه‌یاندووه و چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش له نزیك باڵیۆزخانه‌كه بریندار بوون.
داواشی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، رێگری بكه‌ن له‌و جۆره ھێرشانه و ئه‌نجامده‌رانیان بدۆزنه‌وه و رووبه‌ڕووی سزایان بكه‌نه‌وه.
د.ی