موسەننا ئەمین: عێراق خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئاسایش و ئابووری

موسەننا ئەمین، ئاماژە بەوە دەکات، ئەمریکا کاریگەری زۆری لەسەر عێراق و پێکهێنانی حکوومەت هەیە، ئەگەر قەناعەت بە ئەمریکا نەهێندرێت گرفت بۆ عێراق دروست دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی شوباتی 2026، موسەننا ئەمین، کاندیدی پۆستی سەرۆککۆمار بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمەریکا کاریگەری زۆری لەسەر عێراق و پێکهێنانی حکوومەت هەیە، لەو بڕوایەدام چوارچێوەی هەماهەنگی کاندیدیان کە نورکی مالیکییە دەگۆڕن.

هەروەها گوتی: چارەسەر تەنیا ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی قسە لەگەڵ ئەمریکا بکات و قەناعەت بە وڵاتە بکات، ئەگەر نا سەرۆکی ئەمریکا گرفت بۆ عێراق دروستدەکات.

موسەننا ئەمین باس لەوە دەکات، عێراق خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئاسایش و ئابووری و ئەگەر نەوت نەبێت نان نییە بیخوات.

ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیار بوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق لەبارەی دیاریکردنی پۆستی سەرۆککۆمار بەڕێوەبچێت بەڵام بۆ جاری دووەم دواخرا.