پڕۆژەیەكی كارەبا بۆ 60 گوندی ھەریر و باسرمە جێبەجێ دەكرێت
كۆمپانیای جێبه‌جێكار ئه‌ركیه‌تی له‌ماوه‌ی 60 رۆژی كاركردن پڕۆژه‌كه ته‌واوبكات
K24 – ھەولێر:
پڕۆژه‌یه‌كی بواری كاره‌با بۆ نزیكه‌ی شه‌ست گوندی سنووری شاره‌دێیه‌كانی باسرمه و هه‌ریر سه‌ربه‌قه‌زای شه‌قڵاوه له بواری جێبه‌جێكردندایه، گوژمه‌ی پرۆژه‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قڵاوه ته‌رخانكراوه و به‌ته‌واو بوونی گرفتی فشار زۆری سه‌رفیده‌ره‌كان نامێنێت و پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ دانیشتوانی ئه‌و گوندانه زیاد ده‌بێت.
پڕۆژه‌كه ماوه‌ی ده ڕۆژه كه‌وتووەته بواری جێبه‌جیكردن و به‌ته‌واوبوونی دانیشتوانی ئه‌و گوندانه رزگاریان ده‌بێت له‌گرفتیك، كه چه‌ندین ساڵه به‌ده‌ستیه‌وه دەناڵێنن.
به‌هۆی بارگرانی زۆر له‌سه‌ر فیده‌ره‌كان دانیشتوانی گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بە به‌راورد به‌شوێنه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه‌متر كاتژمێره‌كانی كاره‌بای نیشتیمانیان پێده‌گه‌یشت، به‌ته‌واوبوونی پرۆژه‌ی راكێشانی هێڵێكی دیكه و دانانی فیدره‌ێك به‌شێوه‌ه‌كی دادپه‌روه‌رانه كاره‌با ده‌گاته ئه‌م ناوچه‌یه‌ش.
پڕۆژه‌ی دانانی فیده‌رێكی دیكه و راكێشانی هێڵێكی تازه بۆ نزیكه‌ی شه‌ست گوندی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای شه‌قڵاوه به‌بڕی (189)ملیۆن دینار جێبه‌جێده‌كرێت و كۆمپانیای جێبه‌جێكار ئه‌ركیه‌تی له‌ماوه‌ی 60 ڕۆژی كاركردن پڕۆژه‌كه ته‌واوبكات.