موقتەدا باسی گەندەڵی و میلیشیاکانی عێراق دەکات
"عێراق وه‌ك هه‌میشه دیلی ده‌ستی گه‌نده‌ڵییه"

K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر باسی گه‌نده‌ڵی و میلیشیاكانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، سنووری عێراق له مه‌ترسیدایه.
موقته‌دا سه‌در له تویته‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "خودایه من گه‌واهی ده‌ده‌م كه ئاگادارمكردوونه‌ته‌وه.. و له‌ئاگاداركردنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بم".
هه‌روه‌ها جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سنووری عێراق له مه‌ترسی به‌رده‌وام دایه، ئه‌و وه‌ك هه‌میشه دیلی ده‌ستی گه‌نده‌ڵییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "دوژمنان دزه ده‌كه‌ن، میلیشیاكان كۆنترۆڵی وڵات ده‌كه‌ن و قاچاغچیێتی به مادده هۆشبه‌ره‌كان، سه‌روه‌ت و سامان، چه‌كداران، كاڵاكان و شته‌كانی دیكه‌ش چڕكراونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئاسایش و ئابووری خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
H.B
