سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە نووسەر و رۆژنامەنووس بارزان عەلی حەمە دەکات

(وینە؛ ئەرشیف) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
(وینە؛ ئەرشیف) سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026،، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە نووسەر و رۆژنامەنووس بارزان عەلی حەمە کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکوومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.