باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا زانیاری لەبارەی ھێرشەكەی شەوی رابردوو دەخاتەڕوو
K24 - ھەولێر
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا رایگەیاند، ھێرشە مووشەکیەکانی سەر باڵیۆزخانەکەیان پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆسەر سەروەری و حکومەتی عێراق.
لە راگەیەنداوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەدا، بەھۆی ھێرشە مووشەکیەکانەوە زیانی ماددی بە باڵیۆزخانەکە کەوتووە و چەند کەسێکی سڤیل لە نزیک باڵیۆزخانە بریندار بوون.ئەم جۆرە ھێرشانە پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکانە و ھێرشە بۆ سەر سەروەری و حکومەتی عێراق.
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا داوا لە لایەنە سیاسیەکان دەکات رێگری بکەن لەو جۆرە ھێرشانە و ئەنجامدەرانی ھێرشەکان بدۆزنەوە و سزایان بدەن.
شەوی رابردوو 20/12/2020، جارێکی دیکە لە رێگەی موشەکەوە ھێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، سیستمی بەرگری باڵیۆزخانە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە و بێجگە لە زیانی ماددی، چەند کەسێکی سڤیلیش لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمریکا برینداربوون.