سوپای ئیسرائیل لە ژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنی دەروازەی رەفەحی نێوان غەززە و میسری کردەوە
دوای نزیكه‌ی 20 مانگ له داخستنی به‌ڕووی هاتن و چوونەوە، ئیسرائیل ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌حی له‌نێوان كه‌رتی غه‌ززه و میسر به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه رێگه‌پێدراو و له‌ژێر چاودێرییه‌كی توندیی ئه‌منیدا كرده‌وه، ئه‌گه‌رچی میكانیزمی هاتوچۆ له‌و ده‌روازه‌یه روون نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، دوای ئه‌و هه‌نگاوه پێنج نه‌خۆش له‌گه‌ڵ 10 له یاوهرهكانیان توانیویانه بچنه ده‌ره‌وه، له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی غه‌ززه به‌شێوه‌یه‌كی سنووردار.
دوای چاوەڕوانییەکی زۆری خەڵکی، ده‌روازه‌ی سنووری ره‌فه‌ح كرایه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌و هه‌نگاوه به سنووردار وه‌سف ده‌کرێت، له‌هه‌مان كاتدا هه‌ڵگری چەند ئاماژەیەکی مرۆیی گه‌وره‌شه، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌رفه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان ده‌كرد بۆ چاره‌سه‌ری تەندروستی و نەشتەرگەری.
ئه‌كره‌م ئهلعایدی هاووڵاتییەکی نەخۆشە بە کوردستان24ی راگەیاند، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی په‌یوه‌ندیی پێوه‌كردم و گوتیان خۆت ئاماده بكه و له‌وانه‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا په‌یوه‌ندیت پێوه بكه‌ینەوە بۆ گه‌شتی چارەسەری تەندروستی، جا ئه‌مڕۆ بێت یانیش سبه‌ی.. خه‌مباری و دڵخۆشی لای من تێكه‌ڵ بوون، دڵخۆشم كه دەڕۆم و چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرم، به‌ڵام خه‌مبارم كه ئازیزترین كه‌سه‌كانم، هاوسه‌ر و كوڕ و كچه‌كه‌م له غه‌ززه به‌ته‌نیا جێده‌هێڵم.
ده‌روازه‌كه به هه‌ردوو دیوی هاتن و چووندا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا له‌ژێر رێكاری توندیی ئەمنیدایه، كه پشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌خۆ ده‌گرێت، خه‌ڵكی غه‌ززه‌ش پرسیاری ئه‌وه ده‌كەن، ئاخۆ ئه‌مانه رێكاری كاتین، یان سهرهتایەكن بۆ توندتركردنی كۆتوبه‌ندی سه‌ر هاتوچۆیان.
رائید ئهلنهمس به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی مانگی سووریی فه‌ڵه‌ستینی بە کوردستان24ی راگەیاند: وه‌ك ئاگادار كراوینه‌ته‌وه، سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌كی كه‌می نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن بچنه ده‌ره‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له كاتژمێره‌كانی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زیاتر بتوانن بچن.
كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه هیوایه‌ك بوو لە مێژبوو چاوه‌ڕوان ده‌كرا، هه‌زاران حاڵه‌تی ته‌ندروستی و نهوخۆشانی درێژخایه‌ن و شێرپه‌نجه له وەگرتنی چاره‌سه‌ریی له ده‌ره‌وه‌ی غه‌ززه بێبه‌ش كردبوو
سامیه حه‌مدان کە هاوژینی نهخۆشێكە گوتی: داوامانكردووه رێگه‌مان بده‌ن هاوسه‌ره‌كه‌م ببه‌ینه ده‌ره‌وه بۆ چاره‌سه‌ری، چونكه لێره ئامێره‌كان زۆر كه‌من و وه‌ك پێویست نین، ئه‌و برینداره و پێویستی به چاره‌سه‌رییه له ده‌ره‌وه، هیوادارین بتوانین بیبه‌ینه ده‌ره‌وه و له‌خودا ده‌پاڕێینه‌وه كردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه بۆ ئێمه‌ش خێری پێوه‌بێت
كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی ره‌فه‌ح هیوایه‌ك بۆ نه‌خۆشه‌كانی غه‌ززه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام کۆمەڵێک پرسیار له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون یانیش پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و هه‌نگاوه به‌كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه.