ئه‌مڕۆ كه‌مترین ژماره‌ی مردن به‌ كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان.. 165 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار 708 پشكنینی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان كراون.

وه‌ك راشیگه‌یاند، له‌كۆی ئه‌و ژماره‌یه‌ 165 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراون، 358 تووشبووش په‌تاكه‌یان به‌ته‌واوه‌تی تێپه‌ڕاند و 3 كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:

ئاماری ژماره‌ 299ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا
ئاماری ژماره‌ 299ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا