نێچيرڤان بارزانى و جينين پلاسخارت دۆخى عێراقیان تاوتوێ كرد
پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و هيواى خواست كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، جينين پلاسخارت، نوێنه‌رى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، كه په‌يوه‌ندييه‌كى باشى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى عێراقدايه، هه‌روه‌ها پشتگيريى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كانى بۆ گفتوگۆى نێوان هه‌ردوولا ده‌ربڕى و هيواى خواست كێشه‌كانيان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ رۆڵى گرنگى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق، هيواى خواست له هاندانى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ سه‌ركه‌وتنى گفتوگۆكان به‌رده‌وام بێت و له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانياندا هاوكار و يارمه‌تيده‌ر بێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كى و گشتگيرى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كليلى سه‌قامگيريى عێراق و پێكه‌وه‌ژيانه و به ره‌چاوكردنى دۆخى سه‌ختى وڵات و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و لايه‌نه عێراقييه‌كان به گيانێكى به‌رپرسانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر و رێككه‌وتنه‌كانيش جێبه‌جێ بكرێن.
دۆخى سياسى، ئه‌منى، ته‌ندروستى و ئابووريى عێراق، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، هه‌ڵبژاردنى داهاتووى وڵات، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى مايه‌ى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.