"پاپا نوێل و هاوسه‌ره‌كه‌ی" منداڵان تووشی كۆرۆنا ده‌كه‌ن
پاپا نوێل و هاوسه‌ره‌كه‌ی "ماما نوێل" له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا، ده‌یان منداڵیان تووشی كۆرۆنا كردووه و ئه‌و منداڵانه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له خوێندن دابڕاون.

K24 – هه‌ولێر:
پاپا نوێل و هاوسه‌ره‌كه‌ی "ماما نوێل" له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مه‌ریكا، ده‌یان منداڵیان تووشی كۆرۆنا كردووه و ئه‌و منداڵانه ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه له خوێندن دابڕاون.
ئه‌مساڵ جیاواز له ساڵانی رابردوو، پاپا نوێل نه‌ك ته‌نیا دیاری به منداڵان به‌خشیوه، به‌ڵكو په‌تای كۆرۆناشی به دیاری بۆ هێناون، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ویلایه‌ته ئه‌مه‌ریكاییه روویداوه.
ده‌یان خێزان تووشی شڵه‌ژان بوون، كاتێك زانیویانه پاپا نوێل و هاوسه‌ره‌كه‌ی، هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئه‌و دیاریانه‌ی به‌خشیویانه، ده‌كرێت له رێیانه‌وه منداڵان تووشی په‌تاكه ببن.
لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، تا ئێستا (50) منداڵیان كه‌ره‌نتینه كردووه و بڕیاره (14) رۆژ دایانبڕن.
نه‌ك ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه، له به‌لجیكاش پاپا نوێلێك هه‌ڵگری كۆرۆنا بوو، چووبووه خانه‌یه‌كی به‌ساڵاچووانه‌وه و لانیكه‌م (75) هاووڵاتی به‌ساڵاچووی تووشی كۆرۆنا كردبوو.