ئێران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌كات
"ناكرێت جارێكی دیكه دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكرێته‌وه"

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (21ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نافه‌رمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندام له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ تاوتێكردنی دوایین پێشهاته‌كان.
سه‌عید خه‌تیبزاده، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه، له كاتژمێر (11) و نیو، به كاتی تاران، له رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، ته‌نیا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی نییه، به‌ڵكو په‌ره‌سنده‌كانی چه‌ند مانگی رابردووش تاوتوێ ده‌كات".
خه‌تیبزاده گوتیشی: "ناكرێت جارێكی دیكه دانوستان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكرێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین و واژووكراوه و داخراوه، كه‌س بۆی نییه بیكاته‌وه، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پابه‌ندی بن".
خه‌تیبزاده روونیكرده‌وه، "كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه، بابه‌تی لاوه‌كی بۆ رێككه‌وتنه‌كه زیاد بكات، وه‌ك بابه‌تی مووشه‌ك، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێران كاری له‌پێشینه‌ی بابه‌تی به‌رگرییه، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، دانووستان له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵات، له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك ناكات".
وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی كرد، "په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و ئاژانسی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بمێنێته‌وه، كه له فشار سیاسییه‌كان دووربكه‌وێته‌وه".
له‌باره‌ی چالاكییه نوێیه‌كانی وێستگه‌ی فۆردو، خه‌تیبزاده گوتی: "هیچ شتێكی نوێ نییه، هه‌موو هه‌نگاوه‌كانی ئێران له‌ژیر سه‌رپه‌رشتی ئاژانسی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌موو كاره‌كان له‌ژیر چاودێری ئه‌وان دان".
خه‌تیزاده جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێشێلی بڕیاری (2231)ی كردووه، پێوسته له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیدا پابه‌ند بێت، گوتیشی: "دەبێت ببینین، واشنتۆن بۆ رێکكەوتنە ئه‌تۆمییه‌كه دەگەڕێتەوە، بە کردار نەوه‌ك لەسەر کاغەز".
رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له ساڵی (2005) له نێوان ئێران و گرووپی (5 + 1)كراوه، كه بریتین وڵاتانی "چین، رووسیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا"، به‌ڵام واشنتۆن له (8ی ئایاری 2018) له رێككه‌وتنه‌كه كشایه‌وه.
سه‌رچاوه: RT
د.ی