كرملین: سزاكانی ئه‌مه‌ریكا گورزێكی دیكه‌یه له په‌یوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و واشنتن
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، "دمیتری بیسكۆڤ" رایگه‌یاند، سزاكانی واشنتن ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا، "دمیتری بیسكۆڤ" رایگه‌یاند، سزاكانی واشنتن ده‌بنه ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، گوته‌بێژی كرملین، روونیكرده‌وه، ئه‌و لیسته ره‌شه‌ی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا له دژی رووسیا رایگه‌یاندووه، 103 كۆمپانیای رووسیایی و ئه‌مه‌ریكایی په‌یوه‌ست به هێزه چه‌كداره‌كانی له‌خۆگرتووه و ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی نه‌یارانه‌ی نوێیه دژ به رووسیا. هیچ شتێكی نوێی تێدا نییه و هاوشێوه‌ی زله‌یه‌كی توندی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپه دژ به په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و ئه‌مه‌ریكا و حاڵی په‌یوه‌ندییه‌كان خراپتر ده‌كات.
ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ، ژماره‌یه‌ك سزای دیكه‌ی به‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی رووسیادا سه‌پاند، له‌وانه كه‌تیبه‌ی هێزی تایبه‌تی ئاسمانی و كارخانه گه‌وره‌كانی بواری درووستكردنی فڕۆكه و پێداویستییه‌كانی بۆشاییگه‌ری ئاسمانی.