نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی لە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەکات
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەستی پێکرد، بڕیارە دوای کۆبوونەوەکەش کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەش ئەنجام بدەن.
پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێم، پێشوازیی لە ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کرد و کۆبوونەوەی نێوانیان دەستی پێکرد.
دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکەی نێوانیشیان، بڕیارە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان بۆ میدیاکان ئاشکرا بکەن.
ئەمڕۆ ژان نوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەشتێکی دیپلۆماسی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام دا و لەو چوارچێوەیەدا سەردانی سووریا، عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد، ئامانجی سەردانەکەشی تاوتوێکردنی رێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق و پرسی چەکدارە فەرەنسییەکانی نێو داعشە.
بە پێی زانیارییەکانی کوردستان24، سبەی خشتەی کارەکانی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا چڕ دەبێتەوە؛ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆدەبێتەوە.