راگەیەنراوێک لە وەزارەتی کارەباوە

وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا، بە شێوەیەکی کاتی، لە بەشێک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی، گرفتی پچڕانی کارەبا دروست بووە. 

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "تیمەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە هاوکاریی لەگەڵ کۆمپانیای دانەغاز، سەرقاڵی چارەکردنی گرفتەکەن و لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە."