تاران: ئێمە دەتوانین كەشتی ژێردەریایی ئەمەریكای لە كەنداو راو بكەین

K24 – ھەولێر:
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی شورای ئێرانی، ئەمیر زادە ھاشمی رایگەیاند، ئێران لە توانایدا ھەیە كەشتییە ژێردهریاییە ئەتۆمییەكەی ئەمەریكا "یو ئێس ئێس جۆرجیا" راو بكات.
ھاشمی لە چەند لێدوانێكی تەلەڤزیۆنیدا گوتیشی: وڵاتەكەی لە جووڵەی سەربازی ئەمەریكا لە لە ئاوی كەنداو نیگەران نییە. ئاماژەشیكرد، ھەرچەند دوژمن نزیك بێتەوە زیاتر دەكەوێتە سێرەی ھێزەكانی ئێرانی، بەڵام كاتێك دوور بێت، بەپێی قسەكانی ئەو، نیگەرانی زیاد دەبێت.
ھاشمی جەختیشیكردەوە، لەوەی ئەگەر ئەو كەشتییە ژێردهریاییه ئەمەریكاییه كەوتە خولگەی ئێرانییەوە دووچاری بە ئامانجكردن و دەستبەسەرداگرتن دەبێت.