1173 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون
12 تووشبوی كۆرۆنا له عێراق گیانیان له ده‌ستدا
K24 – ھەولێر:
هه‌زار و 173 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی دیكه‌ش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستدا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی عێراق ئاماری تووشبوون، چاكبوونه‌وه و گیان له‌ده‌ستدانی به كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا بڵاوكرده‌وه و به پێی ئاماره‌كه، هه‌زار و 173 كه‌سی دیكه له عێراق تووشی كۆرۆنا بوون و 12 تووشبووی دیكه‌ش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوە.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق هه‌زار و 448 تووشبووی دیكه له عێراق چاك بوونه‌ته‌وه و تا دێت رێژه‌یی چاكبوونه‌وه‌ش له ڤایرۆسه‌كه روو له زیادبوون ده‌كات.
تا ئێستا له عێراق 12 هه‌زار و737 تووشبووی ڤایرۆسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه و رێژه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی رۆژانه‌ش بەڕێژەیەكی به‌رچاو كه‌می كردووه.
تائێستا 587 هه‌زار و 676 كه‌س له سه‌رتاسه‌ری عێراق تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیش رێوشوێنی نوێی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه و نه‌وه نوێكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌گرێته‌به‌ر.