پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت: هاتووچۆ قەدەغە ناکرێتەوە
هێمن قادر: بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی بەڕێوەناچێت
کوردستان
كۆڤید 19
لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا
پارێزگاری ھەولێر
ڤایرۆسی كۆرۆنا
ھەولێر
رێنماییەكانی خۆپارێزی
K24 – ھەولێر:
پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت رایگەیاند. هاتووچۆ قەدەغە ناکرێتەوە، بەڵام هیچ ئاهەنگێک بەشێوەی فەرمی بە بۆنەی سەری ساڵ بەڕێوەناچێت.
هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت بە کوردستان24ی راگەیاند، لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بڕیار لەبارەی چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات.
گوتیشی: بۆ سەری ساڵ هیچ ئاهەنگێکی فەرمی لە هەولێر بەڕێوەناچێت و رێگەش بە کۆبوونەوەی فراوانی خەڵک لە مۆڵ و کافتریاکان نادرێت.